ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، ماڵدزراوانی شیركه‌تی “ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و” و “ته‌راوه‌ت نۆوین”ی سه‌ر به پاسدار غه‌فاری، له‌به‌رده‌م ساختمانی ده‌زگای قه‌زایی تاران كۆبوونه‌وه.
“محەممەد ڕەزا غەفاری” ئەندامی سپای پاسداران و خاوەنی ئەو کۆمپانیا لە پارێزگای قەزوینە و پارەیەکی زۆری لە هەزاران داواکاری ئۆتۆمبێل وەرگرتووە و نەک ئۆبۆمبێلهكانی ڕاده‌ستی خه‌ڵك نه‌كردووه، به‌ڵكوو دارایی خه‌ڵكی تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازی ماڵدزراوان نییه. ڕۆژی سێشه‌ممه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان، پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵك و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.