ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کۆبوونەوەیەکی گەورەی دژ بە ڕەگەزپەرستی لە دەوروبەری شاری پاریس، لە بەردەم شارەوانی سن-دنی بە بەشداریی هەزاران کەس ئەنجامدرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، جەماوەرێکی زۆر لە کەشێکی ئارامدا لە بەردەم شارەوانی سن-دنی کۆبوونەوە. ئەم خۆپیشاندانە بە دەستپێشخەری شارەوانی نوێی شار، کە ئەندامی حزبی “فەڕانسەی تەسلیم ناپەذیر”ە، ڕێکخرابوو. ئەم خۆپیشاندانە هەروەها وەڵامێک بوو بە لێدوانی ڕەگەزپەرستانەی تۆڕی س-نیوز کە لەدژی ناوبراو بەکار هاتبوو.
