ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار، “زارا محەمەدی”، مۆعه‌لیمی زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی “نۆژین”، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا و كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌م دادگا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنه و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی شاری سنه بۆ مه‌حكووم كردنی حۆكمی زیندانی سه‌پێندراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ر “زارا محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حۆكمه بوون
