کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران

کۆبوونەوەی خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران 1

ڕۆژی ڕابردوو، خوێندکاران لە زانکۆکانی فیرده‌وسی مەشهەد و تاران، بە بەڕێوەبردنی چەندین کۆوونەوە، ڕێزیان لە یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، خوێندکارانی زانکۆی فیرده‌وسی مەشهەد بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک لە چلەمین ڕۆژی گیانبەختکردنی خۆپێشاندەرانی بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕابردوو، یادیمحەممەد مەهدی سالاری و پارسا سەفاردوو خوێندکاری ئەو زانکۆیه‌یان بەرز ڕاگرت. هاوکات، خوێندکارانی زانکۆی تاران بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆمای ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، سەرەڕای ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووان، پەیمانیان لەگەڵ نوێ کردنه‌وە.