رۆژی شەممە 16ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی پزیشکی زانکۆی کرماشان لە ناڕەزایەتی بە کەمتەر خەمی و گوێ پێنەدانی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای “علوم پزیشکی کرماشان” کۆبوونەوە.
خوێندکاران بە دانی درووشم و بەدەستەوە گرتنی بەنێر گەلێک بە ناوەرۆکی “خوێندکار بمرێ، سووکایەتی قەبووڵ ناکات”، “نا بۆ کۆیلایەتی” بە نیسبەت کەمتەر خەمی بەرپرسان بە داواکارییەکانی کۆمەڵگای پزیشکی و گوێ پێنەدان بە سڵامەتی خەڵک و پەرەسەندی گەندەڵی لە بەشی بێهداشت و دەرمان ناڕەزایەتییان دەربڕی.