کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی خانەنشینکراون بە بۆنەی یەکی مەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

تجمع اعتراضی بازنشستگان به مناسبت روز جهانی کارگر

بەیانی ڕۆژی شەممە یازدەی مانگی گوڵان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار کۆمەڵێکی بەرین لە خانەنشینکراوان، لە شارە جیاجیاکان، لە بەرامبەر “سازمانی تەئمینی ئیجتماعی شارەکانی خۆیان کۆبوونەوە.

بە دوای بانگەوازێک بۆ رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی “رۆژی جیهانی چینی کرێکار” کۆمەڵێکی بەرین لە خانەنشین کراوانی شارە جیاجیاکانی ئێران، لەوانە: کەرەج، تاران، شیراز، ئەراک، کرمانشا، سنە، مەشهەد، شوش، بوشەهر، ئیسفەهان، کرمان، قەزوین، زەنجان، خۆڕه‌م ئاباد، ڕه‌شت و ئەردەبیل هاوکات لە گەڵ رێز گرتن لە رۆژی کرێکار، بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارد گەلێک جەختیان لە سەر داواکارییە ڕەواکانیان کردەوە. شایانی باسە  هێزەکانی گاردی تایبەتی ڕژیم لە تاران سەرجەم شەقامەکانی نزیک بە وەزارەتی کار و “سازمانی تەئمینی ئیجتماعیان” میلیتاریزەو گەمارۆ دابوو. به‌ پێی گرته‌ ویدیۆیه‌ك كه‌ له‌ تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.