ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، خانەنشینکراوانی موخابرات لە پارێزگای سنە، دژبە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها کەمبوونی، لە دۆخێکی زۆر خراپی پیشەییادا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزیا دواخراوەکان و هەروەها بایەخ دانی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی خانەنشینکراوان بوون.
