کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی موخابرات لە کوردستان و ئێران

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی موخابرات لە کوردستان و ئێران 1 2

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکراوانی موخابرات لە چەندین شاری ئێران و کوردستان، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکروان لە شارەکانی کرماشان، سنە، بیجاڕ، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکەی ئێران، بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها ئازادی دەستبەجێی خانەنشینکراوانی دەستبەسەرکراو بوون.