ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، کۆمەڵێک لە خانەنشینكراوان لە شاره‌كانی ئەهواز و تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك لە خانەنشینكراوانی شاری ئەهواز لە بەرامبەر خراپی بارودۆخی ژیان و کەمی ئاستی مووچە لەبەردەم بینای “ته‌میین ئێجتماعی” ئەم شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبونەوەیە، پەروەردەکارانی خانەنشینکراوی تارانیش لە بەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە لە تاران کۆبوونەوە و خوازیاری ئەوە بوون کە دەسەڵاتداران وڵامی داخوازییەکانیان بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها خۆپیشاندەرانی ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و لێیان دراوە.