کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی فەرهەنگیان و خانەنشیکراوانی کرمانشا، رۆژی سێشەممە 14ی مانگی گوڵان، لە کاردانەوە بە گوشارە ئەمنییەتییەکانی رژیم بۆ سەر چالاکانی فەرهەنگی و موعەلیمان کۆبوونەوە.
بەشدرابوانی کۆبوونەوەکە بە وتنەوی درووشم گەلێکی وەکو ” جێگەی موعەلیم زیندان نییە” و ” دەوڵەت خەیانەت دەکا، مەجلیس پەشتیوانی دەکا” خوازیاری ئازادی بێ شەرت و مەرجی ئیسماعیل عەبدی، موعەلیمی بەندکراو و سەرجەم زیندانیانی سیاسی بوون. ئەوان هەروەها خوازیاری ڕاهێنانی گشتی و خوڕایی بۆ هەموو خوێندکاران و نوێژهنكردنهوهی مەدرەسەکان بوون.