ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ئێرانییه‌كانی دانیشتووی وڵاتانی “ئاڵمان و “نۆروێژ” بۆ پشتیوانی كردن لە گەلانی ئێران و دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانییەکانی دانیشتووی “ئاڵمان” بە وتنه‌وه‌ی دروشمی “مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی” و “ئەمە شۆڕشی ژنانە” لە شەقامەکانی شاری “فرانکفۆرت”، “کۆڵن”و “شتوتگارت” کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و هاوده‌نگی خۆیانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی “نۆروێژ” لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە “ئۆسلۆ” ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و لەم کۆبوونەوەیەدا، ئامادەبووان ڕێزیان لە یادی “موحەممەد مورادی”، خوێندکاری گیانبه‌ختكردوو گرت.