کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ئێرانیان لە ئوتریش بۆ پشتێوانی لە خەڵکی ئێران

کۆبوونەوەی ئێرانیان لە ئوتریش بۆ پشتێوانی لە خەڵکی ئێران 2 2

رۆژی دووشەممە 2ی رەزبەری 1403، ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری وییەن پایتەختی ئوتریش بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد.

ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری وییەن لە ئوتریش بە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەیەک و وتنەوەی دروشم دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی بوون.