کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان ١٤٠٣، ئه‌نجومه‌نی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی لە شاری مونیخی ئاڵمان، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌ کە بە ئامادەبوونی چالاکانی مەدەنی و سیاسی و بریندارانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بەڕێوە چووه‌، بێهنام شەهبازی بە نوێنەرایەتی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی کوردستان بەیاننامەیەکی خوێندەوە و پشتیوانی ئەو ڕێکخراوە‌ی له‌ داخوازییه‌كانی برینداران و دادخوازانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازاژی ده‌ربڕی و هاوكات جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵكی كوردستانی به‌ تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ناو برد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕژیمه‌ كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاره‌ بوو.