کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ماموه‌ستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوە

بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوە

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەشێک له‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانى سلێمانى له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواکەوتنى مووچەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى رۆژئاوا ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە رایانگەیاندووه‌ كه‌ داواکارییەکانیان تەنیا مووچە نیە، بەڵکو دابینکردنى خزمەتگوزاریی و باشکردنى گوزەرانى هاوڵاتیانە بەشێوەیەکى گشتى. یەکێک له‌ كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی ئاماژەى بەوەکرد كه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێكه‌ مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه‌ به‌ڵام سەرەڕاى ئەوەش لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا و بەهۆى بڵاوبوونەوەى ویرووسی کۆرۆناوە، لە کارکردن نەوەستاون. شایانی باسه‌، تاکوو ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی دابەشنەکردووە و هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیارینەکراوە.