کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

کۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، ئیلام، بیجاڕ، مه‌ریوان، هه‌مه‌دان، تاران، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئه‌رده‌بیل، به‌نده‌رعه‌باس، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز و چه‌ند شاری دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان بوون.