کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و بریندار بوونی چەند سووختبەر لە بەلووچستان

کوژران و بریندار بوونی چەند سووختبەر لە بەلووچستان 1

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، چوار سووختبەر لە پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان و پێکدادانی ئوتۆمبیل کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی پۆلیسی بنکەی ١٢٢ی ناوچەی ڕووتەک لە شاری خاش، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئوتۆمبیلی سووختبەرێک کردووه‌ و بەوهۆیەوە شۆفێرکە کوژراوه‌ و سەرنشینەکەی دیکە بە تووندی بریندار بووه‌. ناسنامەی کوژراوەکە ئەمین کەنگووزەهی، خەڵکی گوندی گەزووی سەر بە شاری خاش و بریندارەکەیش غولام حسێن ڕەحمەتزەهی خەڵکی شاری خاش پشتڕاست کراوەتەوە. هەروه‌ها به هۆی پێکدادانی نێوان ئوتۆمبیلێكی سووختبەر و بارهەڵگرێک له گوندی مالک ئابادی سه‌ر به‌ شاری سەرباز، سووختبەرێك به‌ ناوی مه‌یسه‌م ناروویی به هۆی قورسی برینەکەی گیانی لەدەست داوه‌ و كه‌سێكی دیكه به‌ ناوی محه‌ممه‌د ڕه‌فێق ناروویی‌ بریندار بووه‌.