کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس لە لوبنان و فەلەستین

کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس لە لوبنان و فەلەستین 3

رۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە درێژەی بۆردمانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەبتیە لە لوبنان و جەبالیا لە فەلەستین چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ٩٦ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکانی نەبتیە، بەعلبەک، هەرمیل و بەقاع  لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٤٥ کەس کوژراون و ١٧٩ کەسیش بریندار بوون. زۆرترین زیانی گیانی لە شاری نەبتیە تۆمارکراوە کە ٢٥ کەس کوژراون و ٨٨ کەسیش بریندار بوون. تا ئێستا کۆی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە سەرەتای شەڕەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٤١٢ کوژراو و ١١ هەزار و ٢٦٧ بریندار.

بە پێی هەواڵی پەیامنێری کەناڵی جەزیرە، لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە کەمپی جەبالیا، ٣٣ کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٠ کەس بریندار بوون، هەروا لەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕەنگە ژمارەی کوژراوەکان بگاتە ٥٠ کەس، چونکە هێشتا تەرمی زۆر لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون و زیاتر لە ٨٥%ی بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە و برینەکانیان سەختە.