ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانان، لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، فڕۆكه‌كانی تورکیا کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردووەتە ئامانج كه به هۆیه‌وه لانیکەم دوو کۆڵبەر کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر له ڕۆژه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی “سه‌لاس باوه‌جانی” به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە له سنووری توركیا کوژراون “ئالیشان حەیدەری” تەمەن ١٨ ساڵ و “سۆزدار ئەحمەدی” تەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیەندراوە جێی ئاماژه‌یه كه ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی “کوران”ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بوون و هەتا ئێستا ناسنامەی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره برینداره ئاشكرا نه‌كراوه. به پێی هه‌واڵه‌كان لانیكه‌م ٨ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی شاری “سه‌لاسی باوه‌جانی” “بۆرهان یۆسفی”یه كه به هۆی سه‌ختی برینه‌وه ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
