ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناوچه‌ی زاپ شه‌ڕ له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیه‌دا ڕوویداوه به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ربازی سوپای توركیه كوژراو وبریندارن.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، گەریلاکانی په‌كه‌كه دژ بە سەنگەرەکانی سوپای توركیه لە زاپ، چالاکیه‌كی بەرفروانیان ئەنجامداوە و به پێی زانیاریه‌كان لانی كه‌م هه‌تا ئێستا ٣ سەربازی تورکیە کوژران و ٧ کەسی دیكه‌ش بریندار بوونه. هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هیچ ڕاگەیەندراوی فەرمیی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.