بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاروانێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شارستانی تەفتان، لە لایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، بە هۆی هێرشی ئەو گروپە چەکدارە بۆ سەر ئۆۆمبیلی گەشتی هێزەکانی ئینتزامی ڕژیم، چەندین کەس کوژراون و پاش هێرشەکە، تیمە هێرشبەرەکە بەبێ زیان ئەو شوێنەیان بە جێ هێشتووە. شایانی باسە کە پاش ئەم ڕووداوە هێزە ئەمنییەکان خێرا ئەو ناوچەیانە گەمارۆ داوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
