کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی ١٤٢ کۆڵبەر لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣

کوژران و برینداربوونی ١٤٢ کۆڵبەر لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣ 1

بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا، بە گشتی ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان ئازەربایجانی غه‌ربی، کوردستان و کرماشان به ته‌قه‌ی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم، ڕەنووی به‌فر و سەرمابردوویی، ته‌قینه‌وه‌ی مین و کەوتنەخوارەوە لە به‌رزایی کوژراو و برینداربوون.

لە کۆی گشتیی ئه‌و ڕێژه‌یه‌، ٣٦ کۆڵبەر واتا (٪٢٥)کوژراو و ٦٧ کۆڵبەر واتا (٪٧٥) بریندار بوون. هه‌وره‌ها، ئاماری كۆڵبه‌رانی كوژراو و بریندار به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ١٤٠٢، ٦٧ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌. لە کۆی گشتی ١٤٢ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و برینداربوون، بە گشتی ١٢٤ حاڵەت (٪٨٧) بە هۆكاری تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه‌ بووە. هه‌روه‌ها له‌ كۆی گشتی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌ كه‌سیان منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بوون.