کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو کەس لە شاری ئیلام

کوژران و برینداربوونی دوو کەس لە شاری ئیلام 3

لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ، کەسێک لە شاری ئیلام کوژرا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان،  هێزە ئینتزامییەکان لە جاددەی ئیمام بە بیانووی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو دوو کەسە کردووە و لە ئاکامدا یەکێک لە سەرنشینەکان بە ناوی “حەبیب ئاژ” دەستبەجێ کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە ناوی “وەحید عەتایی” لە بەشی پشتیەوە بەسەسختی بریندار کراوە.