وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کوژرانی 17 چەکداری داعشی لە “ئەنبار” ڕاگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕۆژی دووشهممه، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری “عێراق” لە ناوچەی “عەکاشات” لە بیابانی پارێزگای “ئەنبار”ی ڕۆژئاوای عێراق، له ئاكامی ڕووبهڕوو بوونهوهیهكدا 17 چەکداری داعشی کوژران.