کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی 16 کەس لە غەزە، بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل

کوژرانی 16 کەس لە غەزە، بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل 1

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی 1403، لە دوو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، ١٦ کەس کوژران کە ٩ کەسیان ژن و منداڵ بوون.

کاربەدەستانی فەلەستین ڕایانگەیاند، لەئەنجامی یەکێک لەو دوو هێرشە ئاسمانییەدا، ماڵێک لە کەمپی ئەلنوسرەت لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە ڕووخاوه‌ و به‌لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوه‌ کە ٤ ژن و ٢ منداڵیان تێدا بووه‌، هەروه‌ها پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی ئەلعه‌ودە کە تەرمی کوژراوەکانی وەرگرتووە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم ئامارە، وتوویانە کە ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون، لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەیاندا ئاماژەیان کردوە لە هێرشەکەی دیکەدا کە بۆ سەر ماڵێک لە شاری غەززە کراوه‌، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژنێک و دوو منداڵیان تێدایە.