کۆڵبەرێکی بەلووچ لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ههتاوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری “پیرکوور” دەکرێتە ئامانج و لە ئاکام دا گیان لە دەست ئەدات .
به پێی ڕاپۆرتەکان ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەلووچە برتیە لە “ لەتیف کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی “دەرگس” سەر بە شاری “دەشتیاری” ، شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە لەبەشی پشتیەوە گوللەی بەرکەوتووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە .
ڕێکخراوی چالاکوانانی بەلووچ لە ڕاپۆرتی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی ڕایانگەیاندووە کە ٤٦ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لەو ساڵەدا گیانیان لە دەست داوە و بەوپێیە بەرانبەر بە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێژەی کوشتن و گیان لە دەستدانی کۆڵبەران ١٠ لە سەد زیادی کردووە .
