له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێکی لاوی خه‌ڵكی گوندی “داره‌دڕه‌فشی خانماوا”ی كرماشان بە ناوی “دونیا ڕەزایی” تەمەن ١٩ ساڵ، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به پاساوی شه‌ره‌ف و نامووس كورژا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە لاوە بە شێوەی خنکاندن له‌لایه‌ن باوك و براكانیه‌وه کوژراوە و هیچ یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئینتزامی و قه‌زایه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی خۆكوژی و ژن كوژی له شاره كوردنشینه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و ته‌نیا له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، ١٦ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون و ٧٧ ژن ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی كه ٢١ كه‌سیان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه. فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ئازادی بۆ ژنان، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌روه‌ها هه‌ژاری سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وی ئه‌و ئامارانه‌یه.