کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سنە

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سنە 4

کاسبکاریکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بە گومانی ئەوەی کەل و پەلی قاچاخ دەگوازێتەوە لە ڕێگای سنە بۆ دێگولان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.

هێزە چه‌كداره‌كانی ڕژیم له‌ رێگای سنە بۆ دێگولان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی کە ئەو کاسبکارە کەل و پەلی قاچاخی پێ بووە، تەقەیان لە ئوتۆمبێله‌كه‌ی کردووە و ناوبراویان کوشتووە. شایانی باسه‌ تەرمی “فەرهاد زەندی” کە خێزاندار و باوکی منداڵێكه‌، شەوی یه‌كشه‌ممه‌ گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەری” سنە و هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنەماڵەکەیان کراوە کە نابێت ئەم بابەتە میدیایی بکرێتەوە.