شەوی هەینی ٦ی مانگی ڕەشەمە، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “کەریم ئاوا”ی بانە بە ناوی “سەعدی پیران” ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م باره‌وه هاوڵاتیه‌ك بۆ میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، کە هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم لە سێ ڕێیانی “بۆین” بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیه‌ك تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئه‌و كاسبكاره کردووە و له ئاكامدا چەند گوللەیه‌ك بەر سەری کەوتووە. تەرمی ئه‌و هاوڵاتیه کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی له شاری بانە گوازراوەتەوە.