کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ژنێک به‌ پاساوی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە لە ورمێ

کوژرانی ژنێک به‌ پاساوی شه‌ره‌ف لەلایەن براکەیەوە لە ورمێ 3

ئێوارەی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ژنێکی گەنجی خەڵکی ورمێ بەناوی “ویدا دێهقان پیرانجق” تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن برا بچووکەکەیه‌وه‌ بە ناوی کامران تەمەن ١٥ ساڵ لە گەڕەکی کوشتارگای ئەو شارە کوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كامران بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس خوشکەکەی خنکاندووە و هەڵاتووە. شایەنی باسە کە “ویدا دەهقان” دایکی دوو منداڵ بووە و ماوەیەک له‌وه‌پێش دوای دوو ساڵ ژیانی هاوبەش لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵ باوكی.