بە پێی دوایین زانیارییەکان، چەندین بەرپرسی باڵای هێزەکانی سپای پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژیمدا کوژراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “عەلی شەمخانی” ڕاوێژکاری ئەمنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، “محەممەد پاکپوور” فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ڕژیم و هەروەها “سەرلەشکەر مووسەوی” وەزیری پاراستنی کۆماری ئیسلامی، لە دوایین هێرشەکاندا کوژراون و هاوکات بە پێی هەندێک هەواڵی دیکە، کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ڕیبەری کوژراوی کۆماری ئیسلامی، کراونەتە ئامانج.
