کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی چەندین بەرپرسی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی هێرشەکاندا

کوژرانی چەندین بەرپرسی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی هێر

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین بەرپرسی باڵای هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “موکەرەم عەزیمی” فەرماندەی یەکێک لە یەکەکانی ناوەندی مووشەکی لە ڕۆژئاوای ئێران، ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شاری کرماشان کوژراوە. لە هەمان کاتدا، لە ئەنجامی هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر حسێنیەی شاری زەنجان، سەرهەنگی پاسدار ڕوحوڵڵا مینایی کوژراوە و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزاوەتەوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەیان هێرشی ئامانجدار لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بۆ سەر بەرپرسانی باڵای ڕژیم ئەنجام دراوە و کۆماری ئیسلامی تووشی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە.