کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی پێنج هاووڵاتیی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە باشووری کوردستان

کوژرانی پێنج هاووڵاتیی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە باشووری کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی کەوڕەبەن لە سنووری شارەدێی رزگاری لە شارۆچکەی خەباتی ئوستانی هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوان دوو خێزان شەڕو ئاڵۆزی دروست بووه‌ و بەو هۆیەوە پێنج کەس کوژراون کە چوار لە کوژراوەکان ئەندامی بنەماڵەیەکن و کەسێکی دیکەشیان لە بنەماڵەکەی دیکەیە.

کوێستان ئەحمەد، بەڕێوبەری ئیداری شارۆچکەی خەبات بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند: ئەو کێشەیەیە لە نێوان دوو برادا لەسەر زەوی کشتوکاڵی بووە، بەڵام پێشتریش کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا هەبووە، لە ڕووداوەدا سێ کوڕ و باوکێک کوژراون، لە ماڵەکەی دیکەش کوڕێک کوژراوە و دوو کەسیش بریندار بوون و بریندارەکانیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کراون.