کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی پێنج ئەندامی هێزە ئینتزامییەکان لە شارستانی تەفتان

کوژرانی پێنج ئەندامی هێزە ئینتزامییەکان لە شارستانی تەفتان 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بە هۆی هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی تەفتان، پێنج ئەندامی هێزە ئینتزامییەکان کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کەسانی هێرشبەر پاش کوژرانی ئەندامانی هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی خێرا ئەو شوێنەیان بە جێ هێشتووە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکانی سیستان و بەلوچستان، ژمارەیەکی زۆر هێزی لە ڕەوانەی ئەو پارێزگایە کردووە و سنوورەکان بە تەواوی داخراون.