کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ٥ کەس بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ و پێگه‌كانی حیزبوڵڵا له‌ لوبنان

کوژرانی ٥ کەس بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ و پێگه‌كانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی نوێی بۆ سەر بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبوڵڵا له‌ لوبنان ده‌ستپێكرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، دوو ئامانجی په‌یوه‌ندیدار به‌ حیزبوڵڵای لوبنانیان له‌ باشووری لوبنان كردووه‌ته‌ ئامانج. به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هاوكات هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئامانجێكی دیكه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س كوژراون.