کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی ٥ چەکداری ڕێکخراوی داعش لە کەرکوک

کوژرانی ٥ چەکداری ڕێکخراوی داعش لە کەرکوک 1

ڕۆژی ڕابردوو “یەحیا ڕەسووڵ” فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق بۆ سەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە شاری کەرکوک ٥ چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە کراونەتە ئاماج و کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هێرشە بە هەماهەنگی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و لە دوای بوردوومانی ئەو حەشارگەیە هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆری عێراق بە هاوبەشی چوونەتە سەر ئەو حەشارگەیە و تێکەلچوون لە نێوان ئەوان و چەکدرانی دیکەی داعش ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە دەوترێت ئەو پێنج چەکدارەی داعش لە فەرماندەکانی داعشی ئەو ناوچەیە بوون کە چەندین کردەوەی تیرۆریستیان لە شاری کەرکوک و دەوروبەریان سەرپەرشتی کردبوو.