کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی ٣ سەربازی سوپای تورکیە لە ناوچە شاخاویەکانی زاپ و ئاڤاشین

کوژرانی ٣ سەربازی سوپای تورکیە لە ناوچە شاخاویەکانی زاپ و ئاڤاشین

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و تێکەڵچوونە سەربازییەکان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیە سێ سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و چەند سەربازێکی دیکەش بریندار کراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ڕۆژی هەینی گەریلاکانی پەکەکە سێ چالاکییان لە ناوچەی وەرخەلێی ئاڤاشین دژی سوپای تورکیە ئەنجامداوە، کە چالاکییەکیان لەڕێگەی تەقاندنەوە و دوو چالاکییەکەی دیکەش بە چەکی قورس ئەنجامدراون و دواتریش سوپای تورکیە پێنج جار ناوچەکەی بە فڕۆکە و تۆپخانەکانی بۆردوومان کردووە.