کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی ٢٥ سەربازی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

کوژرانی ٢٥ سەربازی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان 1

ڕۆژی سێشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاکامی شەڕ و تێکەڵچوونەکانی نێوان گەریلاکانی ئەوان و سوپای تورکیە ٢٥ سەربازی ئەو سوپایە کوژراوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیە لە شاخی کوڕەژارۆ لە باشووری کوردستان هاتوەتەئاراوە و تەرمی شەش سەربازی ئەو سوپایە و ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازی لە شوێنی شەڕەکەدا بەجێ ماوەلەم پێوەندەدا سوپای تورکیە بە فڕۆکەی شەڕکەر ٢٦ جار شاخەکانی ئەو ناوچەیەی بۆردوومان کردووە كه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانەکانی ئەو بۆردوومانانە هیچ زانیاریەک بڵاو نەکراوەتەوە.