کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی وەزیری پێشووی دەرەوەی ڕژیم بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

کوژرانی وەزیری پێشووی دەرەوەی ڕژیم بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

ڕۆژی ڕابردوو،کەماڵ خەڕازیوەزیری پێشووی دەرەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سەرۆکی شۆڕای پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕژیم، پاش برینداربوونی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا، مردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە شاری تاران بە سەختی بریندار و بۆ ماوەی چەندین ڕۆژە کە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتدا ڕاگیراوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانییەوە مردووە. جێگای ئاماژەیە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلداکەماڵ خەڕازیهاوکات لەگەڵ هاوسەرەکەی بە ئامانج گیرابوو کە دەستبەجێ هاوسەرەکەی هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە هێزە ئەمنیەکان کوژرابوو.