ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ساڵی 1403، لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرانەی باختەری هه‌شت فەلەستینی کوژران.
ئەحمەد جبرەئیل وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هاووڵاتیان له شاری توباس، پێنج هاووڵاتی کوژراون. هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان له كه‌رانه‌ی باخته‌ری سێ فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند كه‌س بریندار بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبۆڵڵای لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.