کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی مێر منداڵێک  وبرینداربوونی باوکی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سەوڵاوا

کوژرانی مێرمنداڵێک و برینداربوونی باوکی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە

لە درێژەی تاوانەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە شاری سەوڵاوا کوژرا و باوکیشی بەسەختی بریندار بوو.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی پاسەوانی سنووری جێگیر لە گوندی دەرەکێی سەر بە شاری سەوڵاوا، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دەستڕێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلی خێزانێکی ئەو گوندە کردووە. لە ئاکامی ئەم دەستدرێژییەدا، مێرمنداڵێک بە ناوی سام حەسەنی تەمەن ١٥ ساڵ، بە هۆی بەرکەوتنی گوللە بە سەری، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی بە ناوی ئەحسەن حەسەنی، لاقی بەسەختی پێکراوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم خێزانە پاش کۆتایی هاتنی کاری ڕۆژانەیان لە باخەکەی خۆیاندا لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بوون کە کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گوللەی ئەو هێزانە. شایانی باسە کە تەرمی سام حەسەنی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی لە مەریوان و باوکیشی هەر لەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.