بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی ههینی ٥ی مانگی ڕهشهمه، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر گوندێك له وڵاتی “مالی” لانیکەم ١٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
بهپێی زانیارییهكان،هێرشەکە ئێوارەی ڕۆژی ههینی لە ناوچەیەک کە دەکەوێتە سەر سنووری “بورکینا فاسۆ” ئەنجامدراوە، ناوچەیەک کە چەندین جار کردەوەی جیهادی تێرۆریستی لەو شێوەیەی بەخۆیەوە بینیوە. بەوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، دوای هێرشکردنە سەر گوندەکە، چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە خەڵکی مهدهنی کردووە و دواتر گوندەکەیان تاڵان کردووە و ئاگریان تێبەرداوە.