کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی فەرماندیەکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

کوژرانی فەرماندیەکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش 3

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاند، ھێزەكانی ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانی دوو بەرپرسی باڵای داعشیان لە باكووری رۆژئاوای سووریە کردووە و لە ئەنجامدا کەسێکیان کوژراوە کەسێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار کراوە.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، لە بۆردومانەکەدا کە ڕۆژی سێشەممە ئەنجام دراوە “ماھیر عەقال” كە بەرپرسی سەرجەم چالاکییەکانی سوریەی داعش بووە لە بۆردومانەکەدا كوژراوە و هاوکات بەرپرسێكی دیكەی داعش كە پەیوەندیی نزیكی لەگەڵ ناوبراو بووە بەسەختی بریندار کراوە.