کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی سەرۆکی دەفتەری سەربازیی خامنەیی

کوژرانی سەرۆکی دەفتەری سەربازیی خامنەیی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد شیرازی سەرۆکی دەفتەری سەربازیی عەلی خامنەیی و یەکێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی سپای پاسداران لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژیم کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم فەرماندەیە لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر هەندێک ناوەندی ئەمنی و سەربازی لە تاران کوژراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن شیرازی لە نزیکترین کەسانی پەیوەندیدار بە خامنەیی بووە و لە کار و بڕیارە سەربازییە گرنگەکانی ڕژیمدا ڕۆڵی هەبووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیەوە سەبارەت بە کوژرانی ئەم فەرماندەیە بڵاو نەکراوەتەوە.