ڕۆی ڕابردوو بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند بینایەک لە شاری قوم، دوو کەس لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە قوم کوژراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “ئەکرەم ئەلعەجوری و محەممەد ئەلهەندی” دوو کەس لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ ساڵانێکی زۆرە لە بواری ماددی و سەربازییەوە دابین دەکرێن، شەوی ڕابردوو لە هێرشەکاندا کراونەتە ئامانج بە هۆیەوە کوژراون. شایانی باسە کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین بەرپرس و سەرکردەی گروپە جیهادییەکانی ناوچەکە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دابین دەکران، لە هێرشە ئامانج دارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی کوژراون.
