بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ڕەوتی بۆردومانەکانی ئامریکا و ئیسرائیل لە شاری سنە، زیاتر لە ١٠٠ هێزی ئەمنی و ئیتلاعاتیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی دەستبەسەرکراو لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەکانی پارێزگای هەمەدان. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گواستنەوەی دەستبەسەرکراوان لە ژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا ئەنجام دراوە. هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستهاتوون، کوژرانی ئەم هێزە ئەمنییانە لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی شاری سنە ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە کە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیم، بارودۆخی ئەمنی لە ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو ئاڵۆز بووە.
