کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی دو بەرپرسی سەربازی و ئەمنی ڕژیمی ئێران لە هێرشەکاندا

کوژرانی دو بەرپرسی سەربازی و ئەمنی ڕژیمی ئێران لە هێرشەکاندا 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، داریوش سلێمانی، فەرماندەی بنکەی هەوایی تەورێز و ئەکبەر غەفاری، سەرۆکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، داریوش سلێمانی لە هێرشێکی ئامانجدار لە ناوچەی زەعفرانیەی شاری تەورێز کوژراوە و بەگوێرەی سەرچاوەکان چەند ئەندامێکی دیکەی بنەماڵەکەشی گیانیان لە دەستداوە. هەروەها میدیای حکومەتی “ئیلنا” ڕایگەیاندووە کە ئەکبەر غەفاری، سەرۆکی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم، لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران کوژراوە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتانە، غەفاری پێشتر وەک جێگری سیاسی و  ئەمنی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیش کاریکردووە و ساڵانێک لە ناو دەزگای ئەمنی و ئیتلاعاتی ڕژیمدا چالاک بووە.