ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، تانکەرێک لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کەراچی تەقییه‌وه و لە ئەنجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا دوو کرێکار گیانیان له‌ده‌ست دا و هەشت كرێكاری دیکەش بریندار بوون.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی ڕابردوو تانکەرێک لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کەراچی کە گەورەترین فڕۆکەخانەی پاکستانە تەقیوەتەوە. له‌و ڕووداوەدا زیانی گیانی به شارومه‌ندانی پاكستانیش گه‌یشتووه کەسانی بیانی ئامانجی سەرەکی هێرشەکە بوون. شایانی باسه كه هەزاران کرێکاری چینی لە سه‌ر پڕۆژه‌ی كه‌مه‌ربه‌ند و جاده‌ی ئه‌بریشم له پاکستان كار ده‌كه‌ن و زۆر جار له‌لایه‌ن گرووپه توندئاژۆه مه‌زهه‌بییه‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.