شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی، هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خورەمئاوا و لە خاڵی پشکنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمان ڕاشدی مەنش” کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو منداڵی ناوبراو بە ناوەکانی “مەتین ڕاشدی مەنش ٩ ساڵە و مەهدی ڕاشدی مەنش” تهمهن ١٢ ساڵ دەستبەجێ کوژراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەم بنەماڵەیه خەڵکی گوندی “قوڵقوڵە”ی سەر بە شاری مەریوانن و هاوسەری ناوبراویش بە ناوی هۆما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. تا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریی لەسەر هۆکاری تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئۆتۆمبێلی ئەو كهسه لە بەردەستدا نییە.
