سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی گوڵان، لاوێكی خۆشناوی شارۆچكه‌ی “حەسەن ئاوا”ی سنە، بە ناوی “ئەفشین ساڵحی”، خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەویی، لە لایەن ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به‌ناوی “فه‌رشاد سادقی” تەقەی لێ‌کرا و بە هۆی سەختی برینەوە گیانی لە دەست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه به دوای كۆشتنی ئه‌فشین، ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه. شایانی باسه كه ئەفشین ساڵحی، لاوێكی خۆشناو و دڵسۆزی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا بوو كه هاوسه‌ر و منداڵێكی ١٧ مانگه‌ی هه‌یه و له لایه‌ن “فه‌رشاد سادقی” كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له دادگای ڕژیم له شاری سنه له كێشه‌یه‌كدا تاوانبار ناسرابوو، گیانی به‌خت كرد. قاتڵی ئه‌فشین ساڵحی ئه‌ندامی خانه‌نشینی سپای پاسداران و خه‌ڵكی “ئه‌میرئاباد”ی بیجاره كه به چه‌ندین قه‌تڵ و كوشتنی دیكه‌ش تاوانباره. قاتڵ هه‌ڵگری كۆڵتی سپای پاسداران بووه و به‌و ئه‌سله‌حه ئه‌فشینی كوشتووه.