کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ئیمام جومعەی وەرامین لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا

کوژرانی ئیمام جومعەی وەرامین لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا

 

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، هەندێک سەرچاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە هێرشێک لە ناوچەی خەیرئابادی وەرامین کە بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، ئیمام جومعەی وەرامین کوژراوە.

بەپێی ئەم سەرچاوەیە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک بە ناوی “داوود محەممەدیاری” و هەندێک لە هێزە پەیوەندیدارەکان بە ناوەندە ئەمنیەکان لەگەڵیدا کوژراون. بەپێی دوایین زانیارییەکان کوژرانی ئەو کەسە حکوومەتییە زیانێکی زۆری بە دەزگای ئەمنی هێزەکانی ڕژیم گەیاندووە و سەرەڕای ئەوەش بووەتە هۆی ترسی هێزەکانی دیکە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیمەوە ئەم هەواڵە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.